نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایش وتی: ئێران هەرگیز بەدوای بردنی کێشەکانی خۆی لەگەڵ ئەمریکا بۆ ناو خاکی عێراق نەبووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر سەعید ئیرەوانی باڵوێز و نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایش سەبارەت بە هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر سووریا و عێراق و یەمەن وتی: ئەو هەوڵەی ئەمریکا نایاسایی و پاساونەدراوە و پێشێل کرانی یاساو ڕێساکانی مافی نێودەوڵەتی و هەروەها پێشێل کرانی ئاشكرای یەکپارچەیی، سەروەری و سەربەخۆیی سیاسی عێراق و سووریا و یەمەن دێتە ئەژمار.

ناوبراو وتیشی: ئەمریکا ئەبێ ڕیز بگرێت لە بڕیاری عێراق بۆ کۆتایی هێنان بە بوونی بیانییەکان لە وڵاتەکەیان و گرووپەکانی بەرخۆدانیش لە ناوچەکە سەربەخۆن و هێرشیان بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکاش مافی ڕەوای خۆیانە و بۆ ڕاگرتنی کۆمەڵکوژی لە غەززە بووە.

باڵوێزی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان وتیشی: ئێران هەرگیز بەدوای یارمەتی بە ئاڵۆزتر کردنی انوچەکە نەبووە و بوونی راوێژکارای سەربازی ئێرانی لە عێڕاق و سووریش لەسەر داوای فەرمی ئەو وڵاتانە بووە.

ئیرەوانی جەختی کرد: ئێران هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر خاکی عێڕاق و سووریا بە توندی ئیدانە دەکات و هەرگیز بەدوای بردنی کێشەکانی خۆی لەگەڵ ئەمریکا بۆ ناو خاکی عێراق نەبووە و پابەندی سەربەخۆیی، سەروەری نەتەوەیی و یەکپارچەیی خاکی عێراق بووە.