حیزبی شیوعی کوردستان له راگەیەندراوێکدا دەڵێت لە هەولێر بەهێزی چەکدار هەوڵی رێگری لە چالاکییەکان دراوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حیزبی شیوعی ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەوان ویستوویانە خۆپێشاندان بکەن بۆ داواکردنی مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەران بەتایبەت دواکەوتنی مووچی سێ مانگی ساڵی ڕابردوو.

لە ڕاگەیێندراوەکەیاندا هاتووە: بۆ داکۆکیکردن لە نانی هەژاران و کۆی مووچەی مامۆستایان وکارمەندان وخانەنشینان و بەتایبەت مووچەی دواکەوتووی سێ مانگی ساڵی ڕابردوو ، و دابینکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان، مەڵبەندی هەولێری حزبمان بۆئەنجامدانی ڕێپێوانێکی مەدەنیانە بۆ بەردەم ئەنجومەنی وەزیران و پێشکەشکردنی یاداشتنامەیەک، لەسەرەتای شوباتدا داخوازی مۆڵەتیان خستە بەردەم دەزگا بەرپرسەکانی هەولێر، ئەوان داوایان کرد لەبەر یادکردنەوەی شەهیدانی ١ی شوبات دوابخرێت، مەڵبەندی هەولێریش بۆ رێزگرتنی یادی ئەو شەهیدانە داواکەیان پەسەندکردو دواتر،بانگەواز کرا بۆ رۆژی ٥ی شوباتی٢٠٢٤.
ئەوەش وترواە کە "بە پاساوی پاراستنی ئەمنییەت داوایانکرد خۆپیشاندان نەکرێت، بەڵام هاورێیانمان سوور بوون لەسەر چالاکییەکەیان.
بەڵام لەبەیانی ئەمرۆ ٥ی شوباتەوە، هێزێکی زۆری چەکدار لەدەوروبەری بارەگای مەڵبەندو لە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران مۆڵدرابوو بەمەبەستی ڕێگریکردن وئەنجامنەدانی چالاکییەکە ،و رێگریانکرد لە بەرێوەچوونی خۆپیشاندانەکە بۆ شوێنی مەبەست ."
هەروەها ئاماژەش دراوە کە"بەخوێندنەوەی پەیامی خۆپیشاندەران و ووتنەوەی دروشمەکانی داکۆکی لەماف و ئازادییەکان ، ئەو ڕاستیانەیان بەگوێی دەسەڵاتدارانی هەرێمدا، کە بە رێگری لە ئازادییەکان و پێشێلکردنی مافەکان و بڕینی نانی هاووڵاتیان، ناتوانن درێژە بەدەسەڵات بدەن"