تاقمێک لە فەرماندە و کارمەندانی هێزی ئاسمانی و بەرگری ئاسمانی کۆماری ئیسلامی ئێران  لەگەڵ ڕێبەری باڵای شۆڕش کۆ بوونەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە سەروبەندی ساڵڕۆژی بەیعەتی مێژوویی کۆمەڵێک لە فەرماندەکانی هێزی ئاسمانی ئێران لەگەڵ ئیمام خومەینی، لە ساڵی ١٣٥٧ی هەتاوی، کۆمەڵێک فەرماندە و پلەدارەکانی هێزی ئاسمانی و بەرگری ئاسمانی ئێران لەگەڵ ئایەتوڵا خامنەیی دیداریان کرد.