لە چوارەمین ڕۆژ لە ڕێپێوانەکانی خەڵکی کوردستانی تورکیا لەگەڵ داخوازی ئازادی ئۆجالان و چارەسەر پرسی کورد، خەڵکی ئاگری و شڕناخ هاتنە سەر شەقام.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێپێوانی گەورەی ناسراو بە ڕێپێوانی ئازادی لەسەر داواکاری ئازادی عەبدوڵڵا ئۆجالان ڕێبەری بەندکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان و چارەسەری پرسی کورد دەستی پێکردووە، لە چوارەمین ڕۆژیدا لە شارەکانی ئاگری و شڕناخ درێژەی هەیە.

ئەو ڕێپێوانە بە هاوڕێیەتی سیاسەتوانان و نوێنەرەکانی خەڵک لە ئاستی جیاوازدا ماوەی چوار ڕۆژە درێژەی هەیە.