بەپێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناجی كەعبی سەركردە لە گرووپی عەسائیبی ئەهلی حەق لە گەڕەكی عەسكەری میسان لە باشووری عێراق لەلایەن چەكدارانی نەناسراوەوە تیرۆر کرا.
بەپێی زانیارییەكان گولە لە سەری دراوە لەكاتی شۆفێریكردندا و گیانی لەدەستداوە.
شەهید ئەلکەعبی یەکێک بوو لە نەیارانی بوونی هێزەکانی ئەمریکا لە عێراق و چەندین جار داوای دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکای لە عێراق کردبوو.