وەزیری دەرەوەی ئێران، کاردانەوەی بەرامبەر دەستدرێژییەکانی ئەم دواییەی ئەمریکا و ئینگلیز لە ناوچەکەدا نیشان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیرعەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران، لە پەیامێکدا لە لاپەڕەی مەجازی خۆیدا، کاردانەوەی بەرامبەر بە دەستدرێژیی ئەم دواییەی ئەمریکا و بەریتانیا لە ناوچەکەدا نیشان دا و نووسی: بە توندی ئیدانەی هێرشە سەربازییەکانی ئەمریکا و بەریتانیا دەکەم لەسەر یەمەن و دەستدرێژی ئەمریکا بۆ سەر عێراق و سووریا.

وتیشی: لە دیدارەکەمدا لەگەڵ دەیڤید کامیرۆن وەزیری دەرەوەی بەریتانیا، بە ڕوونی وتم "بەردەوامی شەڕ چارەسەر نییە".

وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: تووڕەیی ناوچەکە تاقی مەکەنەوە. ئێمە ئاسایشی عێراق، سووریا، یەمەن و فەلەستین (غەززە و کەناری ڕۆژئاوا) بە ئاسایشی ناوچەکە دەزانین.