بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هێرشە ئاسمانی و مووشەکییەکانی شەوی ڕابردووی ئەمریکا و بریتانیا بۆ سەر شار و ناوچە جیاجیاکانی یەمەنی بە توندی ئیدانە کرد.
ناوبراو وتی: ئەمریکا و بریتانیا لە درێژەی پاڵپشتی تەواوی خۆیان لە جەنایەتەکانی ئیسرائیل بە هەوڵی سەربازی خۆیان لە ئاستی ناوچەکە خەریکی گەش کردنەوەی ئاژاوە و نائەمنی و ناسەقامگیرین بۆ هەناسەدان و بووژانەوەی ئیسرائیل .