بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەیادین، بزووتنەوەی نوجەبای عێراق بە دەرکردنی بەیاننامەیەک نیسبەت بە هێرشی دوێنێ شەوی ئەمریکا بۆ سەر خاکی عێراق و سووریا کاردانەوەی نیشان دا.
بزووتنەوەی نوجەبا وتی: ئەمریکا هێرشێکی دیکەی ئەنجام دا و سەروەری و خاکی عێراقی پێشێل کرد و بووە هۆی شەهادەتی دەیان عێڕاقی.
لە درێژەی ئەو بەیاننامە هاتووە: ئەمریکای داگیرکەر بزانێت کە بەرخۆدانی ئیسلامی لە کات و شوێنی خۆیدا، وەڵامی گونجاو بە ئەو هێرشە دەداتەوە.
بزووتنەوەی نوجەبا لە درێژەدا جەختی کرد: ئێمە هەوڵی چاوەڕوان نەکراوەمان پلان ڕێژی کردووە کە دەبێتە هۆی تووڕەیی دوژمنان و شادی دۆستانمان. ئێمە هەرگیز سازان ناکەین و نەکشێینەوە.