بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، محه‌مه‌د شیاع سودانی ئاڕاسته‌ی ڕاگه‌یاندنی ماته‌مینی گشتی كرد له سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و داموده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ، وه‌ك هاوسۆزیه‌ك بۆ گیانی شه‌هیدانی هێزه چه‌كداره‌كان و ئه‌و هاوڵاتییه مه‌ده‌نیانه‌ی كه له ئه‌نجامی بۆردومانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی عه‌كاشات و قائیم له ڕۆژئاوای پارێزگای ئه‌نبار گیانیان له‌ده‌ستدا.
شه‌وی ڕابردو ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا هێرشی ئاسمانی ده‌ستپێكرد و پێگه‌كانی سه‌ر به حه‌شدی كۆكردنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری كرده ئامانج و زیانی گیانی لێكهوتهوه.
هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی سه‌ر به فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ئه‌نبار ڕایگه‌یاند، ژماره‌یەک كوژراویان هەیە و گه‌ڕانیش به‌دوای بێسه‌روشوێنبوان به‌رده‌وامه.