بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شیرزاد قادرپوور ئەقدەم با هەواڵنێرانی ڕاگەیاند: پلان و ستڕاتێژی بەڕێوەبەرایەتی دەرمان و چارەسەری ڕێکخراوەی دابینی کۆمەڵایەتی کوردستان بریتییە لە پۆلێنبەندی سەنتەرەکان، کەمکردنەوەی ئەو بەشە پارەیەی کە دەبێ نەخۆش بیدات ، جێبەجێکردنی نوسخەی ئەلیکترۆنی و پزیشکانی خێزان و ڕێکاری بەرفراوان بۆ هاتنەدی ئەم پلانانە گیراوەتەبەر.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمساڵ تا کۆتایی مانگی کانوونی دووەم، ٩٤٣ هەزار و ٧٧١ کەس لە کلینیکەکانی دابینی کۆمەڵایەتی و نەخۆشخانەکانی پارێزگاکە وەرگیراون و چارەسەریان بۆ کراوە، وتیشی: لە ساڵی پێشوودا خزمەتگوزاری پاراکلینیک پێشکەش بە ٧٧٤ هەزار و ٩١٩ کەس کراوە.
قادری ئەقدەم ڕاشیگەیاند: ساڵی ڕابردوو بەڕێوەبەرایەتی چارەسەر و دەرمانی دابینێ کۆمەڵایەتی کوردستان 106 هەلی کار و ئەمساڵ 21 هەلی کار و لە ساڵی داهاتووشدا 146 کەس لە گەنجانی پاریزگا دادەمەزرێنێت..