بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕایگەیاند: ئەمڕۆ بە فەرمانی من، هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا هێرشیان کردە سەر ئەو ئامانجانەی لە عێراق و سووریادا بوون کە سوپای پاسداران و هێزەکانی سەر بە ئێران بۆ هێرشکردنە سەر هێزەکانی ئەمریکا بەکاریان دەهێنا.
بایدن وتوویەتی: وەڵامدانەوەمان لە ئەمڕۆوە دەست پێدەکات و بۆ ماوەیەک بەردەوام دەبێت.
ئاماژەی بەوەشکردووە: ئەمریکا بەدوای شەڕدا ناگەڕێت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست یان لە هیچ شوێنێکی تری جیهاندا.