وەزارەتی ئیتلاعات ژمارەیەکی بەرچاو لە سیخوڕەکانی مووسادی لە ٢٨ وڵاتی جیهان ئاشکرا کرد.

بە پێی ڕاپۆڕتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،

وەزارەتی ئیتلاعات ڕایگەیاند توانیویەتی گورزێکی کوشندە لە دەزگای هەواڵگری و سیخوڕی ئیسڕائیل بدات و ژمارەیەکی زۆر سیخوڕیان لە جیهاندا بناسێتەوە.

لە ڕەگەیێندراوەکەی ئیتلاعاتدا هاتوووە: گەورەترین ئۆپەراسیۆنی ھەواڵگری و دژە ھەواڵگریی تێکەڵ، لەدژی ڕێکخراوە ئەمنیەتی و سیخوڕییەکانی ڕژێمی داگیرکەری زایۆنی، کۆکردنەوەی زانیاری ناوازە و بێ وێنە لەو خزمەتگوزارییانە دەستکەوت و دەستبەجێ لێکۆڵینەوە و کەڵک لێوەرگرتنیان دەستیپێکرد.

جگە لە دەرئەنجامە هەواڵگری و ئەمنییەکان، بەدەستهێنانی زانیاری تایبەت پەیوەست بە هەندێک لە گرنگترین دامەزراوە سەربازییە نهێنییەکان، کارگەی چەک و پیشەسازییە ستراتیژییە مەدەنییەکانی ڕژێمی قۆرخکاری زایۆنیستی، لە دەستکەوتەکانی زنجیرە ئۆپەراسیۆنە گەورە و فرە قۆناغییەکانە ئەم وەزارەتە بووە.

ئاماژەش دراوە کە دەیان سیخوڕ و توخمە تیرۆریستییەکانی پەیوەست بە ڕژێمی ڕەگەزپەرستی زایۆنیستی لە ٢٨ وڵاتی جیهان و لە سێ بەژی ئاسیا، ئەفریقا و ئەوروپا دەستنیشان کراون.