بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی لە ئاسمانی دیمەشقی پایتەختی سووریا دەنگی تەقینەوە بیستراوە.
پەیامنێری سپۆتنیک بڵاویکردەوە: دەنگی تەقینەوە لە باشووری پایتەخت و تەواوی دیمەشق بیستراوە. میدیا فەرمییەکانی سووریا تا ئێستا هیچ هەواڵێکیان لەبارەی تەقینەوەکان و سەرچاوەکەیەوە بڵاونەکردووەتەوە.
لە هەمان کاتدا، یورۆنیوز وێڕای پشتڕاستکردنەوەی دەنگی تەقینەوەکانی دیمەشق، ڕایگەیاند: بە پێی ڕاپۆرتە سەرەتاییەکان، ناوچەکانی نزیک لە جەرگەی فڕۆکەخانەی دیمەشق لەلایەن ڕژێمی زایۆنیستی کراونەتە ئامانج. هەروەها ئەگەری زیانی گیانی و برینداریش هەیە.