وەزیری دەرەوە ڕایگەیاند که ئەمریکا دەبێت واز له به کارهێنانی زمانی هەڕەشه بهێنێت و تەرکیز بخاتە سەر چارەسەری سیاسی و وەڵامدانەوەی ئێرانی بە یەکلاکەرەوە وەسف کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە بەرامبەر هەڕەشەکانی ئەم دواییەی بەشێک لە بەرپرسانی ئەمریکا، حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیراندا وتی: پێویستە ئەمریکا زمانی هەڕەشە و چەواشەکاری ڕاگرێت و سەرنجی لەسەر چارەسەری سیاسی بێت.

وەزیری دەرەوە هەروەها لە هۆشدارییەکدا بۆ ئەمریکا وتی: وەڵامی ئێران لە بەرامبەر هەڕەشەکاندا یەکلاکەرەوە و دەستبەجێیە.