بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، نوێنەرایەتی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕۆژی سێشەممە لە وەڵام بە پرسیارێ هەندێل مێدیاکان سەبارەت بە بڵاو بوونەوەی هواڵێک لەسەر ئەوەی کە ئەمریکا لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا لە ڕێگای ناوبژیوانەکانەوە پەیامی جۆراوجۆری ئاراستەی ئێران کردووە و تارانیش هۆشداریی داوە، وتی: ئاوەها پەیامگەلێک ئاڵوگۆڕ نەکراوە. بەم حاڵەوە، ئەو سیاسەتی درێژخایەن و بنەڕەتی کۆماری ئیسلامی ئێرانە کە ئەگەر هەر لایەنێک هێرش بکاتە سەر خاک یان بەرژەوەندی و هاووڵاتیەکانی لە دەرەوەی ئەو وڵاتە، لەگەڵ وەڵام قایم و توندی ئێران بەرەوڕوو دەبێتەوە.
هەندێک لە مێدیاکان پاگەندەیان کردووە واشنتۆن لە دوو ڕۆژی ڕابردوو لە ڕێگای ناوبژیوانەکانەوە پەیامی بەردەوامی داوەتە تاران لەسەر ئەوەی کە خوازیاری پەرەسەندنی شەڕ نین و هۆشداریی داوە کە پەرەسەندنی شەڕ لەگەڵ جموجوڵەکانی ئەمریکا بەرەوڕوو دەبێتەوە و ئێانیش لە وەڵامدا هۆشداریی داوە هێرش بۆ سەر خاکی ئێران هێڵی سوورە و لەگەڵ وەڵامی توند بەرەوڕوو دەبێتەوە.