بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، تورکیا لە ساڵی 2019 ەوە تا ئێستا دوو جار بەهۆی کڕینی سیستەمی بەرگری مووشەکی لە ڕووسیا، فرۆشی درۆن بە ئازەربایجان و بەکارهێنانی چەکی ڕۆژاوایی لە دژی کوردەکانی سووریا،لەلایەن ڕۆژاواوە گەمارۆی چەکی بە سەردا سەپێندراوە.
ئەمریکا دوای ڕازی بوونی تورکیا لەگەڵ تەڤل بوونی سوید بە ناتۆ ، ، فرۆشی ئێف 16 بە تورکیای قبووڵ کردووە و ئیستاش دوای ئەمریکا ، بەرپرسانی کەنەدا ڕایانگەیاندووە کە بە مەرجی چۆن بەکارهێنانی درۆن، ئامێری پێویستی درۆنی سەربازی دەفرۆشێتە ئەو وڵاتە.