لە دیداری وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ فەرماندەی ئەرتەشی پاکستان لەسەر زیاد بوونەوەی هاوکاری بەرپرسنای سەربازی و ئەمنیەتی ئێران و پاکستان لە بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم ڕێککەوتن کرا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە دیداری، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئیێران لە دیدار لەگەڵ ژێنراڵ ئاسم مونیر، فەرماندەی ئەرتەشی پاکستان لەسەر پیوەندی دوو وڵاتەکە لە بواری سیاسی و ئەمنیەتی و زەروورەتی جێبەجێ کردنی ڕێککەوتننامەی نێوان دوو وڵاتەکە جەخت کرا.

هەروەها بڕیار درا ڕێککەوتنی ئەمنیەتی نێوان دوو وڵاتەکە لە هەموو بوارەکان بە شێوەی جیدی بچێتە پێشەوە و جێبەجێ کردنی ڕێککەوتننەکان لە بواری ئەمنیەتی، سنووری ، ئابووری، بازرگانی بەتایبەتی هێڵی بۆری گاز، کاروباری مێدیایی بە شێوەی جیدی بچێتە بەرەوە.