هەواڵنێری تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە بواری خۆراک هۆشداریی دا کە دوای بچڕانی یارمەتی دارایی هەندێک وڵاتەکان بە ڕێکخراوی ئانروا، قات و قڕی لە غەززە ڕووی داوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەیادین، مایکل فەخری هەواڵنێری تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان لە بواری خۆراک وتی: دوای ئەوەی کە هەندێک وڵاتەکان یارمەتی دارایان بە ئاژانسی فریاکەوتن و دۆزینەوەی کاری نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ ئاوارە فەلەستینییەکان هەڵپەساردووە، قات و قڕی لە غەززە رووی داوە.

فەخری لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەڤانیدا زیادی کرد کە ڕاگرتنی پاڵپشتی لە ئانروا بە واتای پشت گوێ خستنی 2.2 ملیۆن ئاوارەی فەلەستینی لە کەرتی غەززە لە ژێر باری برسیەتیدایە.