وەزارەتی بەرگریی سووریا ڕایگەیاند: لە دەسدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی، هەندێک شوێن لە باشووری دیمەشق کرانە ئامانج، کە بووە هۆی شەهید و برینداربوونی چەند هاووڵاتییەکی مەدەنی.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئاژانسی هەواڵی فەرمی سوریا بە گێڕانەوە لە سەرچاوەیەکی سەربازی بڵاویکردەوە: نزیکەی کاتژمێر ١:٠٠ی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ (بە کاتی ناوخۆ)، دوژمنی زایۆنی بە هێرشێکی ئاسمانی لە دیوی گوڵانی داگیرکراوی سوریاوە ژمارەیەک ناوچەی باشووری دیمەشقی کردە ئامانج .

ڕاشگەیێندرا کە لە ئەنجامدا چەندین کەس شەهید و بریندار بوون و جگە لەوەش ئەم هێرشە زیانی ماددی لێکەوتەوە.