ناوەندی مێدیایی هێزەکانی ئاسایشی کوردستانی سووریا ڕایانگەیاند کە لە دووهەمین ڕۆژی ئۆپراسیۆنی مرۆڤایەتی و ئاسایش، دوو ئەندامی داعش لە ناو تونێلێک لە کەمپی هەول و 21 کەسی دیکەش بە تاوانی هاوکاری لەگەڵ داعش دەستگیر کراون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناوەندی مێدیایی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆیی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر بە بڵاو کردنەوەی دوو بەیاننامەی جودا ڕایانگەیاند کە لە دووهەمین ڕۆژی ئۆپراسیۆنی ناسراو بە مرۆڤایەتی و ئاسایش، دووئەندامی داعش لە ناو تونێلێک لە کەمپی هەول دەستگیر کراون و 21 کەسی دیکەش بە تاوانی هاوکاری لەگەڵ داعش دەستگیر کراون.

لە بەیاننامەکانی ئەو ناوەندە هاتووە: هێزەکانی ئاسایش لە دووهەمین ڕۆژی ئۆپراسیۆندا 4 مین و دوو حەشارگەی داعشیان دۆزیوەتەوە و 21 کەس کە هاوکاری داعشیان دەکرد لە بەشی پەنابەرانی کەمپی هەول دەستگیر کردووە.

هەروەها هێزەکانی ئاسایش بە پشتیوانی هێزەکانی هەسەدە و یەپەژە لە تونێلێکدا لە ئەو کەمپە دوو داعشیان دەستگیر کردووە.