بەرخۆدانی ئیسلامی عێراق بەرپرسیارێتی هێرشەکەی بۆ سەر هێزەکانی ئەمریکا لە ئوردن لە ئەستۆ گرت.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی مێهر، بەرخۆدانی ئیسلامی عێراق بە دەرکردنی بەیاننامەیەک بەرپرسیارێتی هێرشی سەر هێزەکانی ئەمریکای لە ئوردن لە ئەستۆ گرتووە.

لەم بەیاننامەیەدا بەرخۆدانی ئیسلامی عێراق ڕایگەیاند: بەرپرسیارێتی خۆمان لە بەرامبەر ئەو هێرشەی کە هێزەکانی ئەمریکای لە ئوردن کردە ئامانج ڕادەگەیەنین.

هەروەها بەرپرسێکی بەرخۆدانی ئیسلامی عێراقیش ڕایگەیاندووە، ئەگەر ئەمریکا بەردەوام بێت لە پاڵپشتی ئیسرائیل، ئەوا ئەم هێرشانە چڕتر دەبنەوە.

بە گوتەی ئەم بەرپرسەی خۆڕاگری ئیسلامی عێراقی، هەموو بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا ئامانجی ڕەوان.

بەرخۆدانی ئیسلامی عێراق هەروەها زیادی کردووە کە لە ماوەی ١٠٠ ڕۆژی ڕابردوودا ١٧٨ هێرشمان بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشەک لە عێراق و سوریا و ناوچە داگیرکراوەکان ئەنجامداوە.

چەند کاتژمێرێک لەمەوبەر بەرپرسێکی ئەمریکی پشتڕاستی کردەوە کە زیانی گیانی هێزەکانی ئەمریکا لە ئەنجامی هێرشەکەی ئوردن گەیشتە نزیکەی ٣٠ کەس.