وەزیری دەرەوەی ئێران لە ئایندەیەکی نزیکدا سەردانەکەی بۆ پاکستان ڕاگەیاند و وتی: ڕێگە نادەین دوژمنان دۆستایەتی و ئارامی و ئاسایشی ناوچەکە بکەنە ئامانج.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، "حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان"، وەزیری دەرەوەی وڵاتەکەمان، لە حەوتەمین کۆنفرانسی مێژووی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئێران، بە تەوەری سەرەکی "فرەلایەنی لە مێژووی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئێران"، جەختی لەوە کردەوە ئێمە ئاسایش لە دڵی سیاسەتی دراوسێیەتیدا دەبینین .

ناوبراو زیادی کرد: شاهیدی جموجۆڵی تیرۆریستی بووین لە ناوچەی باکووری عێراق و وڵاتی دۆست و برا پاکستان کە تیرۆریستان ئاسایشی ئێران و دراوسێکانی کردۆتە ئامانج، سەبارەت بەو شتانەی لە بەلوچستانی پاکستان و ناوچەی کوردستانی عێراق ڕوویان دا ، گفتوگۆی ئەرێنیمان لەگەڵ بەرپرسان ئەنجامدا .

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لە درێژەی قسەکانیدا وتی: بەم نزیکانە بەرەو پاکستان دەڕۆم و بەڕێز ئەحمەدیان سکرتێری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیش بەرەو عێراق دەڕوات.

لە درێژەی قسەکانیدا وتی: لە پرسی غەززە و فەلەستین، زۆربەی چالاکوانان، بە چاوخشاندن بە فرەلایەنی، پرسی دیالۆگی سیاسییان لەبەرچاو گرتووە و ئەمەش بابەتێکە کە ئێران هەر لە سەرەتای قەیرانەکانەوە وروژاندویەتی، کە شەڕ نابێتە چارەسەر و دەتوانێت ببێتە هۆی زیادبوونی نائەمنی، و لەم دۆخەدا هەمووان لێی دەدۆڕێن.