شرۆڤەکاری سیاسی عێراق لەسەر هەوڵی داگیرکەرانی ئەمریکی بۆ درێژ کردنەوەی ماوەی مانەوەی خۆیان لە ناو عێراق جەختی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، قاسم تەمیمی شرۆڤەکاری سیاسی عێراق ئەمڕۆ لە لێدوانێکدا جەختی کرد کە ئەمریکا لە هێرشەکانی هێزەکانی بەرخۆدانی ئەو وڵاتە لە دژی بنکەکانی خۆیان لە ناو و دەرەوەی عێراق ترسیان هەیە.

ناوبراو زیادی کرد: ئەمریکییەکان هیچ زمانێک جگە لە زمانی زۆر تێناگەن و لە هەمان کاتیشدا لە هێرشەکانی هێزەکانی بەرخۆدان بۆ سەر بنکەکانیان ترسیان هەیە.

تەمیمی وتیشی: هەوڵی هێزەکانی ئەمریکا بۆ چێ کردنی حەشارگە لە ناو بنکەکانی خۆیان هەوڵێکی شکست خواردوو بۆ بەرەوڕوو بوونەوەی مووشەکەکانی بەرخۆدانی عێراقە؛ مووشەکگەلێک کە توانیویە مەبەستەکانی خۆی لە ناو پارێزگا و تەنانەت وڵاتانی جیاواز بپێکێت.

ناوبراو زیادی کرد: ئەو هەوڵانە لەلایەن هێزەکانی ئەمریکاوە بەتواوەتی بێژەری ئەو بابەتەیە کە ئەوان زۆر لە هێزەکانی بەرخۆدان دەترسن. ئەمریکییەکان تێدەکۆشن ماوەی بوونی خۆیان لە عێراق تا ئەو جێگایە کە دەتوانن درێژ بکەنەوە تا بتوانن بەرژەوەندییەکانی خۆیان دابین بکەن.