یەکێک لە پەرلەمانتارانی عێڕاق لەسەر زەروورەتی کاردانەوەی حکومەتی ئەو وڵاتە بەرانبەر گەمارۆ و دەستدرێژییەکانی ئەمریکا لە دژی کەسایەتی و هێزە ئەمنییەکانی عێراق جەختی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، سائیر جبووری نوێنەری هاوپەیمانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی عێراق وتی کە هەوڵی ئەمریکا لەسەر دانانی ناوی هەندێک لە کەسایەتیە نەتەوەییەکانی عێراق لە لیستی گەمارۆکان بە ئامانجی لێکدانەوەی ئاستی کاردانەوەی پەرلەمانی ئەو وڵاتە و هەڵوێستی ئێمە ئەنجام دەدرێت تا لە ئەگەری پێویستدا بۆ کەسانی دیکەش جێبەجێ بکرێت.

ناوبراو زیادی کرد: حکومەتی عێڕاق ئەبێ بۆ داخستنی ئەو دۆسیە گوشار بخاتە سەر لایەنی ئەمریکی. ئەمریکییەکان بە ئاوەها هەوڵگەلێک دەیانەوێت ئاستی هەستیار بوون و کاردانەوەی حکومەت، پەرلەمان و هێزەکانی بەرخۆدانی عطراق لێک بدەنەوە.

جبووری وتیشی: بێدەنگی پەرلەمان و ناڕەزایەتی نەکردن بە هەوڵەکانی ئەمریکا و گەمارۆکانی ئەو وڵاتە دەبێتە هۆی ئەوەی کە ناوی کەسایەتیە نەتەوەییەکانی تریش بچێتە ئو لیستەوە.

ناوبراو جەختی کرد: حکومەت ئەبێ بەهێزەوە بچێتە مەیدان و لەگەڵ باڵوێزی ئەمریکا لە ئەو بارەوە دناوتسان بکات.