لەتیف شێخ، سیاسەتوانی کوردی عێراقی وتی: هەڵوێسی فەرمی کوردەکان، دژایەتی لەگەڵ چوونە دەرەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە عێڕاق لە دۆخی ئێستادایە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لەتیف شێخ لە گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا ئەلەویم، وتی: پارتە کوردستانییەکان لە ئێستادا نایانەوێت هێزەکانی ئەمریکا لە عێڕاق بچنە دەرەوە، چونکوو پێیان وایە چوونە دەرەوەی ئەو هێزانە بە واتای بەڕێوەبەرایەتی عێراق لەلایەن هۆزێک و لایەنێکی سیاسی تایبەت دەبێت.

ناوبراو زیادی کرد: هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و هێزەکانی ئەمریکا هەندێک بەرژەونەدیان لە هەرێمی کوردستان هەیە و مانگانە 23 ملیار دینار دەدەنە پێشمەرگە و پەروەردەی ئەو هێزانە.

ناوبراو وتیشی: ئەوەی کە پارتە کوردستانییەکان لە ئەو بارەوە هەڵوێست دەگرن بەس لایەنی مێدیایی هەیە و هەوڵێکە بۆ کەم کردنەوەی گوشارەکان لەسەر هەرێم.