هێزەکانی بەرخۆدانی عێڕاق چەند کاتژمێر پێش ئێستا هێرشی درۆنییەکان کردە سەر دامەزراوە دەریاییەکانی زفۆلۆنی ئیسرائیل.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کەناڵی ئەلمەیادین ڕاپۆرتی دا کە دامەزراوە دەریاییەکانی زلۆفۆن هەڵکەوتوو لە ناوچە داگیرکراوەکان کرایە ئامانجی هێرشێ درۆنی .

هەندێک لە مێدیاکان ڕایانگەیاند کە ئەو هێرشە درۆنییە لەلایەن بەرخۆدانی عێڕاقەوە ئەنجام دراوە.

لە سووریاش بنکەی داگیرکەرانی ئەمریکی لە کەمپی سەربازی رکبان کرایە ئامانجی هێرشی درۆنی گرووپەکانی بەرخۆدان.

پێشتر ئەبو ئالا ئەلولایی ئەمینداری گتشتی کەتیبەکانی سەیدوشوهەدا لە عێڕاق ڕایگەیاندبوو کە لە قۆناێ ئۆپراسیۆنی بەرخۆدانی عێراق دژی ئیسرائیل هێرش دەکەینە سەر پاپۆڕوانی دەریایی ئەو ڕژێمە لە دەریای مەدیتەرانە.