سەرۆکی ناوەندی بڕیای سیاسی عێڕاق، وتی: پارتی شوناسی نەتەوەیی عێراق بە فەرمی ناناسێت و تەنانەت ئیزنی چوونی ئەرتەشی عێراق بۆ هەرێمی کوردستان نادات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حەیدەر مووسەوی لە گفتوگۆ لەگەڵ کەناڵی تەلەفیزیۆنی ئەلعەهد بە وتنی ئەوەی کە پارتی شوناسی نەتەوەیی عێڕاق بە فەرمی ناناسێت، زیادی کرد: هەرێمی کوردستان ئاڵای عێراق لە زۆربەی شوێن و بۆنەکاندا هەڵناکات و تەنانەت ئیزن نادات ئەرتەشی عێراق بچێتە نێو هەرێمەوە.

ناوبراو وتیشی: حەشاردانی گرووپە تیرۆریستییەکان لە هەرێمی کوردستان، هۆکاری سەرەکی دریژەی بوردمانی ناوچەکانی هەرێم لەلایەن تورکیا و ئێرانە.