بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی بەرگری ئەمریکا نامەیەکەی ناردووە بۆ کۆنگرەی ئەو وڵاتە کە وردەکاریەکانی فرۆشی شەڕکەری بەرەی نوێ ئێف 16 بە تورکیای تێدا هێنراوە.
بە گوێرەی نامەی پێنتاگۆن بۆ کۆمگرە، ئەمریکا بڕیاری داوە 40 شەڕکەری بەرەی نوێ ئێف 16 لەگەڵ ڕێژەیەکی بەربڵاو لە ئامێر و دەزگای نۆڵامێر و سۆڵامێری هاوپەیوەند بە ئەو شەڕکەرە و هەروەها نوێ کردنەوەی شەڕکەرە ئێف 16 ەکانی تورکیا کە کۆنن، بفرۆشێتە ئەو وڵاتە.
بە گشت نرخی ئەو گرێبەستە نزیک بە 23 ملیار دۆلار خەمڵێندراوە. ئاژانسی هاوکاری وەزارەتی بەرگری ئەمریکا ئەو نامەیەی پێشکەشی کۆنگرە کردووە.