نوێنەری بزووتنەوەی سادقوون لە پەرلەمان، بە جەخت لەسەر ئەوەی کە حکومەتی هەرێم یەکێک لە ئەندامانی باڵای بەعسی حەشار داوە، وتی: هەولێر دژایەتی دەکات لەگەڵ دەستگیری بەعسییەکان لە هەرێمی کوردستان لەلایەن دەزگای دادوەری عێڕاقەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەلی تورکی جەمالی لە گفتوگۆ لەگەڵ کەناڵی ئەلعەهد بە وتنی ئەوەی کە پارتی هەڵوەشاوی بەعسی عێراق 6 لقی لە پارێزگای بەسرە هەیە کە لە چەند ناوچەی ئەو پارێزگا هەڵکەوتوون، زیادی کرد: لەم دواییەدا ژمارەیەک لە بەرپرسانی لقی بەعس لە پارێزگای بابل، ناسریە و بەسرە دەستگیر کراون.

جەمالی بە ئاماژە بە ئەوەی کە حکومەتی هەرێم حەسام سەفا، یەکێک لە سەرکردەکانی پێشووی پارتی بەعسی حەشار داوە، وتی: هەولێر دژایەتی دەکات لەگەڵ دەستگیری بەعسییەکان لە هەرێمی لەلایەن دەزگای دادوەری عێڕاقەوە.