سه‌رۆك كۆمارى ئێران به‌سه‌ردانێكى فه‌رمى گه‌یشتۆته‌ ئه‌نقه‌ره‌و و  دواى كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆمارى ئه‌و وڵاته‌، كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانییان ساز کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران، بەسەردانێکی فەرمی لەئەنقەرەیەو لەکۆشکی سەرۆکایەتی کۆمار بەمەڕاسیمێکی فەرمی لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا دیداری کرد.

له‌هه‌واڵه‌كه‌دا ئه‌وه‌ ڕوونكراوه‌ته‌وه‌، هۆکاری سەردانەکەی ڕەئیسی، بۆ پتەوکردنی پەیوەندیی هەردوو وڵات‌و پرسی شەڕی غەززەو پرسەکانی پەیوەست بەخۆرهەڵاتی ناوەڕاسته‌.

كه‌ناڵه‌ فه‌رمیه‌كه‌ى توركیا باسى له‌وه‌شكردوه‌، لەچوارچێوەی سەردانەکەی سه‌رۆكى ئێران بۆ توركیادا، کۆمسیونی باڵای هەماهه‌نگى‌و پەیوەندیەکانی نێوان ئێران‌و تورکیا کە كۆمسیۆنێکە لەسەر ئاستی باڵای بوارەکانی بازرگانی‌و پیشەسازیی‌و ئاسایش پێکهاتوە هەشتەمین کۆبونەوەی خۆی ئەنجامدەدات.