حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆبوونەوەی گشتی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان وتی کە ئەمریکا بە پاڵپشتی لە جەنایەتەکانی ئیسرائیل ڕێگری دەکات لە ڕاگرتنی کۆمەڵکوژی و ئاگربڕ لە غەززە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایش بۆ لێکدانەوەی دۆخی ڕۆژهەڵاتی ناڤین بەتایبەتی فەلەستین لە کۆی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی بەشدا زیادی کرد: لە جیاتی داوای خۆبواردن لە کەسانی دیکە، ئەمریکا ئەبوا ئیسرائیلی ناچار بکردبا کە شەڕ ڕابگرێت و هەوڵ بدات تا لە داوێک کە ئیسرائیل بۆ ڕاکێشانی بۆ پێکدادانی ڕاستەوخۆ دایخستووە، ڕزگاری بێت.

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان جەختی کرد: کوشتوبڕی خەڵکی سڤیل بەتایبەتی ژنان و منداڵان ئەبێ بەپەلە ڕابگیردرێت. شەڕ ڕێگاچارە نیە؛ ئاسایش ناتوانرێت بە پشت بەستن بە زۆر و کۆمەڵکوژی لە غەززە بێتە دی.

ناوبراو وتیشی: لوشتنی خەڵکی اڤیل لە غەززە و کەرتی ڕۆژاوا ناتوانرێت بە لەناوچوونی حەماس درێژەی هەبێت. چونکوو ئەو کاتە هەرگیز نایێت؛ چونکوو وەیی پۆڵایی ئەو گەلە لە ماوەی 80 سڵدا هیچ کز و لاواز نەبووەتەوە.

هەروەها وتیشی: ئەمریکا جگە لە پاڵپشتی هەمەلایەنە لە ئیسرائیل تەنانەت سەروەریی یەمەنیش پێشێ دەکات و هەر ئاستی پێکدادانەکە پەرە پێدەدات.

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لەسەر ناردنی یارمەتی مرۆڤدۆستانە بۆ غەززە و ڕاگرتنی بەپەلەی شەڕ جەختی کرد و وتیشی ئاڵوگۆڕی ئەسیرەکان گرینگترین پرسێکە کە ماوە و ئەوە تەنیا ڕێگای چارەسەری قەیرانی ئێستایە.