فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا بارەگای ئۆپەراسیۆنەکانی حەشدی شەعبییان لە ناحیەی جەرف سەخر بۆردومان کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کەمێك پێش ئێستا فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا بارەگای ئۆپەراسیۆنەکانی حەشدی شەعبییان لە ناحیەی جەرف سەخر بۆردومان کرد، بەهۆی قورسی و سەختی بۆردوومانەکەوە تا ئێستا زیانەکان نەزانراون.

بەگوێرەی میدیای عێراقیی، بۆردومانەکە کەمێك پێش ئێستا بووە و ئەمریکا لەڕێگەی سێ مووشەکەوە بارەگایەکی حەشدی شەعبی لە جەرف سەخر بۆردومانکردووە، بەگوێرەی زانیارییەکان تا ئێستا ژمارەیەک شەهید و بریندار هەن.

هاوکات بەهۆی ئەوەی فڕۆکە بە ئاسمانی ناوچەکەدا دەسوڕێتەوە و بۆردوومانەکە بەردەوامە، قەبارەی زیانەکان نەزانراون.