لە بنکەیەکی سەربازی لە باشووری رۆژئاوای بەغداد ئاگرکەوتەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق لەبارەی رووداوەکەوە دەڵێت، لە نێو کۆگایەکی مووشەک و کەرەستە سەربازییەکانی بارەگای لیوای 22ی فریقەی 17 ی سوپای عێراق لە قەزای مەحمودیە لە باشووری رۆژئاوای بەغداد ئاگرکەوتەوە.

ئاماژە بەوەش دەکات، ئاگرەکە بووەتە هۆی سوتاندنی چەندین کەرەستە و ئامێری سەربازی، تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە گەیشتونەتە شوێنی رووداوەکە.

شانەکە رەتیکردەوە هیچ هێرشێکی ئاسمانی یان بە ئامانجگرتنی هیچ هێزێکی ئەمنی هەبوبێت.