Publish Date: ٢٢ کانوونی دووەم ٢٠٢٤ - ١٣:٣٠

کەمێک لەمەوبەر دەنگێکی بەهێز لە دەوروبەری شارۆچکە پیشەسازییەکەی گەرمساری سمنان بیسترا و هێزەکانی فریاگوزاری ڕەوانەی ناوچەی شارۆچکە پیشەسازییەکە کران

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،.دەنگێکی بەهێز لە شارۆچکەی پیشەسازی گەرمسێرەوە بیستراوە. ئەم شارۆچکە پیشەسازییە دەکەوێتە ڕۆژئاوای پارێزگای سێمنان و هاوسنوورە لەگەڵ پارێزگای تاران.

بەرپرسانی شاری گەرمسار ڕایانگەیاند کە هیچ ڕووداوێک نەبووە و ئەو دەنگە ترسناکە بەهۆی فڕینی فڕۆکەیەکی شەڕکەری سەروو دەنگی بووە و هیچ ڕووداوێک لە گەرمسار ڕووینەداوە.

ئەو فڕۆکە شەڕکەرە زۆر نزم بووەتەوە و بۆیە دەنگێکی زۆر تۆقێنەری بووە.