دادگای باڵای فیدراڵی عێڕاق لە حاڵێکدا شوێنگیری کردنی سكاڵاکانی هاوپەیوەند بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی دواخستوە کە نوێنەرێکی حکومەتی ناوەندی، ژمارەی فەرمانبەرانی ئەو ناوچەیەی ناڕاست وەسف کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە میدل ئیست نیوز، دادگای باڵای فیدراڵی عێڕاق کۆبوونەوەیەکی بە مەبەستی تاوتوێ کردنی ژمارەی سکاڵانی هاوپەیوەند بە پێدانی مووچەی ناوچەی هەرێم بەڕێوە برد.

نوێنەری سەرۆک وەزیرانی عێڕاق لە کۆبوونەوەی گشتی دادگای فیدراڵ وتی ئێمە زانیاریمان بە دەستەوەیە کە نیشانی دەدات ژمارەی فەرمانبەرانی هەرێم ناڕاستە و ئێمە ناتوانین بە پێ هەواڵی ناڕاست مووچە بدینە فەرمانبەرانی ناڕاست.

ئەو بەرپرسە عێڕاقییە زیادی کرد: ئێمە ناچارین بە پێی ئامار و ڕێژەی ڕاست کە تێێدا ساختەکاری نەبێت، قەرز بدەینە هەرێم بۆ پێدانی مووچەی فەرمانبەران.