سەرۆکی مەجلیسی ئێران وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران و هەموو لایەنگرانی بەرخۆدان مافی وەڵامدانەوە بە ئەو تیرۆرانە بە فەرمی دەناسێت و بە ورەی بەرزەوە ئیسرائیل پەشیمان دەکەنەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، محەمەد باقر قاڵیباف لە مەجلیسی شۆرای ئیسلامی وتی: شەهادەتی کۆمەڵێک لە ڕاوێژکارانی دلێری سپای پاسداران لە وڵاتی سووریا لە ڕێبەر و هێزە چەکدارەکان و سپا و بنەماڵەکانیان سەرەخۆشی دەکەین.

قاڵیباف جەختی کرد: ڕاستی ئەوەیە کە شکەستە یەک لە دوای یەکەکانی ئیسرائیل و کشانەوە لە خواستەکانیان لە ئۆپراسیۆنی سەربازی لە غەززە، ئەوان بەرەو تیرۆریزم هان دەدات.

ناوبراو درێژەی دا:کۆماری ئیسلامی ئێران و هەموو لایەنگرانی بەرخۆدان مافی وەڵامدانەوە بە ئەو تیرۆرانە بە فەرمی دەناسێت و بە ورەی بەرزەوە ئیسرائیل پەشیمان دەکەنەوە.