بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،جارێکی دیکە ڕژێمی تاوانکاری زایۆنی لە کردەوەیەکی تیرۆریستیدا بە بەزاندنی ئاسمانی سووریا بە ئاشکرا ژمارەیەک لە هێزەکانی سووریا و پێنج ڕاوێژکاری سەربازی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی شەهید کرد کە لە بەرگی ڕاوێژکار و پارێزەرر حەرەمی ئەهلی بەیتدا لە سوریا ئامادە بوون.
بێ گومان درێژەی ئەو جۆرە کردەوەی تیرۆریستان و تاوانباران کە ئاماژەن بۆ پەرەسەندنی شکستی ڕژێمی ناڕەوای زایۆنی لە گەیشتن بە ئامانجە چەوتەکانی و قووڵایی نائومێدی و بێدەسەڵاتی لە بەردەم خەباتکارانی بەرەی خۆڕاگری، بێ وەڵام نابێت لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە.