کارناسی پرسە سەربازییەکان و سەرتیپی خانەنشین کراوی ئەرتەشی سووریا جەختی کرد کە ئۆپراسیۆنی سپا گورزێکی ستراتیژیکی لە ئاسایشی تیرۆریستەکان لە ناوچەکە دا.

ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: محەمەد عەباس کارناسی پرسە سەربازییەکان و سەرتیپی خانەنشین کراوی ئەرتەشی سووریا لە گفتوگۆ لەگەڵ مێهر لەسەر لێکەوتەکانی ئۆپراسیۆنی سەربازی سپا لە دژی مۆڵگە سیخوڕی و تیرۆریستییەکانی ئیسرائیلی لە هەولێر و ئەدلەب قسەی کرد.

ئێوە وەکوو کارناسێکی سەربازی سووریایی ئۆپراسیۆنی سەربازی سپا لە دژی ناوەندە تیرۆریستییەکان لە ناوچەکە چۆن لێک دەدەنەوە؟

سپای پاسداران بە هێرش بۆ سەر ناوەندە تیرۆریستیی و سیخوڕییەکان لە ناوچەکە ئۆپراسیۆنێکی گەورەی ستراتیژیکی لە بەرانبەر ئەمریکا و ئیسرائیل کە بەدوای گەورە کردنەوە و سەپاندنی خۆیان لە ناوچەکەن، ئەنجام دا.

مووشەکەکانی سپای پاسداران بەرەو ناوەندگەلێک هاوێژرا کە بۆ پەروەردەی سەربازی و لێکدانەوەی هێزە تیرۆریستییەکان لە ئەدلەب و هەولێر ئامادە کرابوون. ئەو شوێنانە کە کرانە ئامانج، ناوەندی ستراتیژیی ئیسرائیل بوون و ئۆپراسیۆنی سپا گورزی ستراتیژیکی لە ئاسایشی ئەو تیرۆریستانە دا.

لایەنی بەرانبەر دڵنیا بوو کە ئاسایشی ئەو شوێنانە بەڵام مووشەکەکانی سپا بە وردی کردیانیە ئامانج. لە ڕاستیدا دەتوانین بڵێین ئەو هەوڵەی سپا هەنگاوێکی نوێ بۆ هاتنی بەرەی بەرخۆدان و فەرماندەیی ئێران لە ڕێگای بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزمی ئەمریکییە.

پەیامی ئەو ئۆپراسیۆنە بۆ هەموو لایەنەکانی لەوانە ئەمریکا، ئیسرائیل و هاوپەیمانەکانی بەرەی بەرخۆدان چییە؟

پەیامی ئەو ئۆپراسیۆنە بۆ ئەمریکا ئەوە بوو کە ئێران ئامادەی هاتن بۆ شەڕێکە کە واشنتۆن دەباتە لێواری لەناوچوون.

پەیامی سیاسی و سەربازی ئەو ئۆپراسیۆنە ئەوە بوو کە کۆماری ئیسلامی ئێران ئامادەیی تەواوی بۆ بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزمی راستەقینە هەیە و زۆر دەوام ناهێنێت و بە دەستی بەرخۆدان و سپا سکست دەهێنێت.

ئێران ئەوەی وە بیری پاڵپشتەکانی تیرۆریزم هێنایەوە کە تاران لە پاڵ هاوپەیمانەکانی بەرخۆدان دەمێنێتەوە و لە بەرانبەر ئەمریکا لە مرۆڤایەتی و مافی مرۆڤ بەرگری دەکەین.