وەزارەتی دەرەوەی پاکستان بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند: ڕێز بۆ یەکپارچەیی و سەروەری خاکی ئێران دادەنێین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەیادین،وەزارەتی دەرەوەی پاکستان بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند:.ڕێز بۆ سەروەری و یەکپارچەیی خاکی ئێران دادەنێین

لە درێژەی ئەو بەیاننامە هاتووە: پاکستان چەند هێرشێکی بۆ سەر پارێزگای سیستان و بەلووچستان لە ئێران ئەنجام داوە. ئامانج لە هێرشەکەی ئەمڕۆ دابینی ئاسایش و بەرژەوەندی نەتەوەیی پاکستان بوو کە گرینگایەتی یەکەمی هەیە .

وەزارەتی دەرەوەی پاکستان لە درێژەدا وتی: درێژە دەدەینە هەوڵەکانی خۆمان بۆ دۆزینەوەی ڕێگای هاوبەش لەگەڵ ئێران بۆ بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم.

لە درێژەدا هێناویانە: ئێران وڵاتێکی برادەرە و خەڵکی پاکستان بۆ ئێران ڕێز دادەنێن .