بەرپرسێکی ئاگادار ڕایگەیاند: ئێران داوای شرۆڤەی بەپەلەی بەرپرسانی پاکستانی کرد سەبارەت بە ڕووداوەکەی سەرلەبەیانی ئەمڕۆی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوابەدوای هێرشی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەلایەن پاکستانەوە بۆ گوندێکی سنووری لە دەڤەری سەراوان لە پارێزگای سیستان و بەلوچستان بەرپرسێکی ئاگادار ڕایگەیاند: ئێران داوای شرۆڤەی بەپەلەی بەرپرسانی پاکستان سەبارەت بە ئەو ڕووداوە دەکات.

شیاوی باسە کە کاتژمێر 4 و 5 خولەکی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەنگی چەند تەقینەوە لە شاری سەراوان بیسترا کە بە پێ وتەی عەلیڕەزا مەرحەمەتی جێگری ئەمنی و ئینتزامی پارێزگاری سیستان و بەلووچستان دوای لێکۆڵینەوەکان ئاشکرا بوو کە پاکستان مووشەکی بەرەو ئەو گوندە هاویشتووە.