قایمقامی شنۆ وتی: دوای ٦ ڕۆژ لە ئۆپەراسیۆنی گەڕان، تەرمی هەر ٣ شاخەوانە ونبووەکە لە چیای "ڕندۆلێ"ی ئەم شارە دۆزرایەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید عەلی تۆرابی لەو پێوەندییەدا ڕایگەیاند: تیمێکی ٣٠ کەسی تایبەت و تەکنیکی لە تیمی فریاگوزاری تاران، لە شەشەمین ڕۆژی ئۆپەراسیۆنەکەدا، بەشدارییان لە گەڕان بەدوای شاخەوانە ونبووەکان لە چیای "ڕندۆڵێ"ی ئەم شارەدا کرد لەگەڵ ئامێرە پێشکەوتووەکان.

ئاماژەی بەوەشکرد: تیمەکانی گەڕان و شاخەوانان توانیان تەرمی ئەو شاخەوانانە بدۆزنەوە.

بە وتی ئەو بەرپرسە بەرزی بەفرەکە لە هەندێک شوێن نزیکەی 10 مەتر بووە، و ئەمەش گەڕانەکەی تا ڕادەیەک قورس کردووە.

ناوبراو هاوڕێیەتی و هاوکاری تیمەکانی شاخەوانی شارە جیاوازەکانی ئازەربایجانی ڕۆژئاوا و خەڵکی شنۆ و بەتایبەت دانیشتوانی گوندەکانی "زامی" و "ئەلکاوی"ی لە ماوەی چەند ڕۆژی ئۆپەراسیۆنی گەڕان بەدوای شاخەوانانی ونبووی بەرز نرخاند .

ڕۆژی هەینی هەفتەی ڕابردوو ٥ شاخەوان لە بەرزایی چیای "ڕندۆڵر" لە شاری شنۆ لە بەفربارینێکدا گیریان خوارد و ون بوون و تیمەکانی گەڕان توانیان لە هەمان ڕۆژدا ٢ کەسیان بدۆزنەوە.