بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر محەمەد ڕەزا ئاشتیانی، وەزیری بەرگری و پشتیوانیی هێزە چەکدارەکان، لە پەراوێزی کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیرانی ئێران ، بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند: ئێمە هیچ سنوورێک بۆ بەرگری لە بەرژەوەندییە نیشتمانییەکانمان و خۆمان دانانێن و بە دڵنیاییەوە بە دەسەڵاتەوە ئەمە دەکەین." .
ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە ئێمە لە هەموو جیهاندا تیرۆر ئیدانە دەکەین، وتی: بۆیە ئەگەر هەر جۆرە هەنگاوێک لە پێوەندی لەگەڵ پێشێلکردنی مافەکانی گەلەکەمان و کردەوەی تیرۆریستی بەرامبەر بە خەڵکی ئێران بگیرێتەبەر، بە دڵنیاییەوە کاردانەوەمان دەبێت و ئێوەش بینیتان ئەمە بە توندی ئێمە دەیکەین و هیچ سنوورێک دانانێن.
وتیشی: بێگومان ئێمە ڕێز لە سەروەری وڵاتان و بەرژەوەندی و ماف و یاساکانیان و یەکپارچەیی خاکی هەموو وڵاتان و بەتایبەت دراوسێکانمان دەگرین.