وەزیری دەرەوەی ئێران هۆشداری دایە ئەمریکا کە چارەنووسی خۆی بە چارەنووسی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایۆنیستی کە لەگەڵ گرووپی خۆڕاگریی فەلەستین لە شەڕدایە، نەبەستێتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی سی ئێن بی سی وتی: هاوکاری تەواوی بایدن و کۆشکی سپی لەگەڵ لاتێکی وەک نەتانیاهۆ لە ئیسرائیل ڕەگی نائەمنی ناوچەکەیە.

هەروەها باسی لەوە کرد کە ئێران دەیەوێت ئەمریکا "شەڕی غەززە ڕابگرێت" و جەختیشی کردەوە کە ئاسایشی دەریای سوور بۆ ئێران گرنگە.