بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وتەبێژی کۆمیسیۆنی ئاسایشی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوەی مەجلیس لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵنێری مێهر، بە ئاماژە بە هەوڵی ئەم دواییەی سپای پاسداران بۆ مووشەکباران و تێکشکاندنی ناوەندی سیخوڕی و کۆبوونەوەی گرووپە دژە شۆڕشەکان لە ناوچەکە، ڕایگەیاند: هەوڵی سپا لە مووشەکبارانی ناوەندەی سیخوڕی ئیسرائیل لە هەرێمی کوردستان و هەروەها ناوەندی پەروەردەی چەکدارانی داعش لە سووریا، زیاتر لە هەموو شتێک ئەبێ لە چوارچێوەی بەرگری لە ئاسایشی وڵات شرۆڤە بکرێت.
ناوبراو وتیشی: ئێمە هەزاران جار بە بەرپرسانی وڵاتانی دراوسێمان ڕاگەیاند کە نابێت خاکی خۆیان بکەنە هەلێک بۆ هێرش بۆ سەر خەڵکی ئێران یان سیخوڕی لە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران و بەرپرسیارێتی دراوسێیەتی بە باشی ببەنە پێشەوە.
عەموویی بە وتنی ئەوەی کە ئێمە گرێبەستی ئەمنیمان لەگەڵ عێڕاق هەیە ، چاوەڕوانی دەکرێت ئەو گرێبەستە بەتواوەتی جێبەجێ بکرێت و گرووپە تیرۆریستیەکانیش ئەبێ بزانن کە توانی ئێران تاقی ناکرێتەوە و لە هەر دۆخێکدا ئێران توانای بەرگری لە خۆی هەیە و ئەو هیرشە مووشەکییە بۆ دابینی ئاسایشی خەڵکەکەمان بوو و دەسخۆشی لە جێبەجێکارەکانی دەکەین.