لە هێرشی مووشەکی بۆ سەر زیندانی سینا لە باشووری حەسەکە ژمارەیەک لە زیندانیانی داعشی لە ئەو زیندانە بریندار بوون.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بەشی ئەشبال خلافە زیندانی سینا لە باشووری شاری حەسەکە کە زیندانیانی داعشی تێدایە کرایە ئامانجی هێرشی مووشەکی کە بەهۆیەوە چەند داعشییەکی بریندار بوون.

ناوەندی مێدیایی هەسەدە لە بەیاننامەیەکدا لەسەر وردەکارییەکانی ئەو هێرشی هێناویە کە کاتژمێر 7 و 30 خولی بەیانی سێشەممە هێرش کرایە سەر زیندانی زیندانیانی داعشی کە بە هۆیەوە چەند زیندانییەک بریندار بوون.

هەروەها هاتووە: هەسەدە و ئاسایش ڕێگریان کرد لە هەڵاتنی چەند داعشییەک کە دەیانەویست هەڵێن.