باڵوێزی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان سەبارەت بە ئۆپراسیۆنی دژە تیرۆریستی ئێران لە سووریا و عێڕاق وتی: ئۆپراسیۆنی دژە تیرۆریستی ئێران زەرووری و بە لەبەرچاو گرتنی تەواوی یاسا نێودەوڵەتییەکان ئەنجام درا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر سەعید ئیرەوانی باڵوێز و نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان لە نامەیەکدا بۆ ئانتۆنتۆ گۆترێش ئەمینداری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان ڕایگەیاند: ئەمەوێت ئەوە ڕابگەیێنم کە ئێران وەکوو یەکێک لە قوربانیانی سەرەکی تیرۆریزم بۆ بەرگری لە خۆی بە پێ یاسا نێودەوڵەتییەکان، ئۆپراسیۆنی دژە تیرۆریستیی ئەنجام داوە.

لە ئەو نامەدا هاتووە کە ئەو ئۆپراسیۆنە بریتی بوو لە هێرشی ئامانجدار لە دژی بنکە و دامەزراوەکانی گرووپە تیرۆریستیەکانی جێگیر لە سووریا و عێڕاق.

ئەمیر سەعید ئیرەوانی هێناویە کە لە ئەو ئۆپراسیۆنە ڕەوایەدا بە چەند مووشەکی بالستیک دامەزراوەکانی داعش و تەحریرولشام لە ئەدلەب کرایە ئامانج. جگە لە ئەوەش ناوەندێکی سیخوڕی بەکارهێنراو لەلایەن گرووپە تیرۆریستییە دژە ئێرانییەکانی هاوپەیوەند بە ئیسرائیل لە هەولێر کرایە ئامانج.