بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمڕۆ سێشەممە نەسیر عەبدولموحسین باڵیۆزی عێراق لە تاران بانگهێشتی عێراق کرایەوە، ئەوەش بەهۆی ئەو هێرشە کە لە شەوی رابردوودا کرایە سەر هەولێر.
وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بانگهێشتکردنەوەی باڵیۆزەکەی پشتڕاستکردەوە و رایگەیاند بە مەبەستی گفتوگۆ و راگۆڕینەوەیە لەسەر ئەو هێرشەی شەوی رابردوو کە بووە هۆی گیانلەدەستدانی چەند هاووڵاتییەک و برینداربوونی چەندانی دیکە.