دوای ئەوەی سپای پاسداران هێرشێکی بەرفراوانی کردە سەر بنکەکانی ئیسڕائیل و ئەمریکا لە ناوچەکە، میدیا زایۆنییەکان هاتنە سەر خەت.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، میدیاکانی زایۆنیستی هەروەها ڕایانگەیاندووە: مووشەکەکانی بالیستیک کە ئێران بەرەو باکووری ڕۆژئاوای سووریا ئاراستەی کردوون، مەودای ١٢٣٠ کیلۆمەتریان گرتووە.

ئەم میدیایانە زیادیان کرد: ئەمە یەکەمجارە کە ئێران مووشەکەکانی خۆی بەم دوورییە تەقێنێت.

پێشتر میدیای عەرەبی و ئینگلیزی بە ڕووماڵێکی بەرفراوان کاردانەوەیان بەرامبەر بەم هەواڵە هەبوو.

کەناڵی هەواڵی ئەلجەزیرە لە بارەی هێرشی مووشەکیی سپای پاسداران بۆ سەر بارەگاکانی تیرۆریستان لە سوریا و عێراق بڵاویکردەوە و نووسیویەتی بە پێی بەیاننامەی ئێران، ئەم هێرشە کۆکردنەوەی تیرۆریستانی بە مووشەکی بالیستیکی کردۆتە ئامانج.