وەزارەتی دەرەوەی عێراق کاردانەوەی بە هێرشی ئێران بۆ سەر شاری هەولێر نیشان دا.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە بەیاننامەیەكدا دەڵێت بۆردومانی شوێنی نیشتەجێبوون كراوە، لەوانەش ماڵی بازرگانی كورد پێشرەو دزەیی.

دەشڵێت: حكومەتی عێراق ئەم هەڵسوكەوتە بە دەستدرێژی بۆ سەر سەروەری عێراق و ئاسایشی گەلی عێراق دەزانێت، سوكایەتیكردنە بە دراوسێیەتی باش و ئاسایشی ناوچەكە.

ئاماژەی بەوەشدا، لەو چوارچێوەیەدا سەرۆكی حكومەت بڕیاریدا لیژنەیەك بە سەرۆكایەتی راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی پێكبهێنرێت بۆ لێكۆڵینەوە لە هێرشەكە و كۆكردنەوەی زانیاری بۆ پاڵپشتی هەڵوێستی حكومەت لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و پێدانی بەڵگە و زانیاریی دروست.