وەزیری دەرەوەی ئێران، ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، سەبارەت بە پێویستی ڕاگرتنی تاوانەکانی ڕژێمی زایۆنی،قسەی لەگەڵ ئەنتۆنیۆ گۆتێرێش سکرتێری گشتیی ڕێکخراوی نەتەوەکان کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وێڕای بەرز نرخاندنی هەوڵ و هەڵوێستەکانی گوتێرش سەبارەت بە پێویستی کۆتایی هێنان بە کوشتنی هاووڵاتییان لە غەززە، جارێکی دیکە جەختی لە سەر پێویستی ڕاگرتنی هێرشەکانی ڕژێمی زایۆنی بۆ سەر غەززە کردەوە.

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وێڕای دەربڕینی نیگەرانیی خۆی لە بارەی دۆخی ئاڵۆز و پڕ لە ئازاری مرۆڤایەتی لە غەززە، ئامادەیی کۆماری ئیسلامیی ئێرانی بۆ ناردنی یارمەتیی مرۆیی بۆ گەلی فەلەستین ڕاگەیاند.